سەرۆك بارزانی: دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی یابان لەە عێراق كۆبووەوە و دەڵێت، "دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت و ئەو دەستكەوتانەی كە هەن لە دەرئەنجامی قوربانیدانێكی زۆری گەلی كوردستان هاتۆتە ئاراوە و دیاریی هیچ کەس و لایەنێک نییە."

ئەمڕۆ شەممە (نۆی تشرینی دووەم/2024) لە سەلاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە فوتوشی ماتسومۆتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتاییهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كرد، "پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی هەبوو و ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان بەرز نرخاند."

هەر لەو كۆبوونەوەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و کۆڵنەدان و خۆبەدەستەوەنەدانی خەڵكی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە "پەرەپێدانی پەیوەندیی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆن لە بوارە جیاجیاكان كردەوە."

هەروەها دەشڵێت، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی نێوان سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین