سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی لایەنەكان دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (16/تشرینی دووەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە خولی چوارەمی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان كرد، كە تێیدا (769) ئەفسەر بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت کە (48) یان ئەفسەری ژنن.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمەكەدا گوتارێكی پێشكەشكرد و گوتی "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بوو. نزیکەی 72٪ـی گەلی کوردستان ئامادەی ئەو هەڵبژاردنە بوون. کە بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتنی کوردستان بوو".
سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ ئاماژەی بەوەكرد، "لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا بکەن کە وەڵامگۆی داخوازییەکانی خەڵک بێت."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، جەخت لەسەر پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکەمەوە.
سەبارەت بە یەكسختنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە گوتی، دڵنیاتان دەکەینەوە کە تا سەرکەوتن و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کۆڵنادەین.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment