ڕاگەیێندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی یەكشەممە (17-11-2024) لە سنووری خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە، بەو هۆیەوە دوو فەرماندە و سەربازێك شەهید بوون.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "بە داخەوە،ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی 2024 کاتژمێر (0900)لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە، لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.چ شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون."

وەزارەتی  پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەكەدا سەرخۆشی لە کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانی شەهیدەكان دەكات و دەشڵێت، "ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین