پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری ئەو سێ پێشمەرگە شەهیدە دەکات کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان ئەمڕۆ شەهید بوون.

ڕۆژی دووشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) لە پرسەنامەیەکدا بۆ سێ پێشمەرگە کە ئەمڕۆ شەهید بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکار و خێزانیانین، هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى، سه‌قامگیریى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى دەکات".

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتى ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمبیلى لیوایه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هید بوون. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانیان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆیه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زیاترى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/11/17

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین