سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەولێر دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (19/تشرینی دووەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق عامر کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەولێر کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەولێر پیرۆزبایی "سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند ڕێژەی بەرچاوی بەشداربوونی خەڵک و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و مەدەنیانە، دەستکەوتێکی گەورەیە و نیشانەی پێگەیشتوویی و پێگەی بەرزی هەرێمی کوردستانە لە عێراق و ناوچەکە. هەروەها ستایشی کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانی کرد و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیی لە پاراستنی ئەو کولتوورە و قووڵتربوونی بەرز نرخاند."
سەرۆک بارزانی لە هەر لەو كۆبوونەوەدا ئاماژەی بە "پەیوەندییەکان نێوان گەلی کوردستان و گەلی مسر دا و ئەو پەیوەندییانەی بە مێژوویی و دۆستانە و کاریگەر وەسف کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان جەختی لە بەهێزکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتی کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ کۆتایهاتنی نەهامەتی و ئازارەکانی گەلانی ناوچەکە."
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە بەشێکی تری ئەم كۆبوونەوەیەدا "ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ هەماهەنگی و چارەسەربوونی کێشەکان لەقەڵەم درا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment