نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ژاپۆن دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (25-4-2021) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە نيكيهيرۆ ئاراكاوا به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسولگه‌ريى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان کرد، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و ئاماده‌يى بۆ هه‌موو پشتگيرييه‌ك له ئه‌ركه‌كه‌ى، هيواى خواست ژاپۆن ئاماده‌يييه‌كى كاراترى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، له كار و پرۆژه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بەرپرسى نووسینگەى کونسولگەریى ژاپۆن، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵه كه توانيويه‌تى له هه‌رێمى كوردستان هاريكار بێت، هه‌روه‌ها خوازياره بواره‌كانى هاريكارى له‌نێوان هه‌ردوولادا بره‌و پێبدات.
هەروەهاهيواى به‌رده‌واميى ئه‌و ئاسانكارى و پشتگيرييه‌ى خواست كه پێشكه‌ش به كار و پرۆژه‌كانى ژاپۆن و ئه‌ركه‌كانى نووسينگه‌ى كونسولگه‌ريى ژاپۆن له هه‌ولێر كراون.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و ژاپۆن و ده‌رفه‌تى هاريكاريى نێوانيان له بواره جياكاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش تاوتوێ کرد.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment