پارتی گفتوگۆكانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لە سلێمانییەوە دەستپێدەكات
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (27/تشرینی دووەم/2024) دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات یە ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دڵشاد شەهاب ڕاشیگەیاند، "لە ئەمڕۆوە گفتوگۆی نێوان پارتە سیاسییەکان جەخت لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکات. ئامانجمان گەیشتن بە کۆدەنگییەکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم بکات و سەقامگیری سیاسی مسۆگەر بکات."
دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوە دەكات، "دەرگای پارتی کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بەبێ مەرجی پێشوەخت. هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی ترەوە، بەرپرسیارییەتییەکی گەورە لەبەردەم هەموومانە".
هاوكات هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، "هیوادارین تا ڕۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بگەینە رێککەوتن بۆ ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرین، دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان بکرێت، داواش لە سەرۆکی حکومەت کە مەسرور بارزانییە بکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی (30) رۆژدا حکومەت پێکبهێنێت".
جێگەی ئاماژە پێدانە هەر ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتی كردەوە، "لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەیەکەوە حکومەت پێکدەهێنین".
دوێنێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو (2024/12/2)ی وەک یەکەم دانیشتنی کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment