یەکێتی: كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ شاندی پارتی ئەرێنی بوو کوردستانی

نوچە نێت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردەوە و كۆبوونەوەكە بە ئەرێنی ناودەبات.

ئەمڕۆ شەممە (30/تشرینی دووەم/2024) شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان كە لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سباح پێکهاتوو بوو، هەروەها شاندی یەکێتییش پێكهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، ڕێواز فایەق، ڕزگاری حاجی حەمە، سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی لەسلێمانی كۆبوونەوە.

یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەكە لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش."

دەقی راگەیێندراوەكەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان:

لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.

هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین