سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات کوردستانی

نوچە نێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (30/تشرینی دووەم/2024) بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازیی له‌ ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، کرد‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى خاتوو ڕۆمانۆوسكیی كرد بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست. لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، كرد."

هەروەها "گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە‌ بوو"، كه‌ كۆنسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین