سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی سێشەممە (سێی كانوونی یەكەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی لە كۆبوونەوەدا باڵیۆزی بەلجیکا "ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەیهاتنی سەقامگیریی لە هەرێم و عێراق کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، و بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لەقەڵەم دا."

هەروەها دەشڵێت، "باڵیۆزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بایەخێکی تایبەتی هەیە."

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەو مەترسییەکانی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین