سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسێك دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجی كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووس دیار کوردە بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نایابترین پەیامنێری بیانی لە ئەمەریكا و دەشڵێت، "ئەم خەڵاتکردنه‌ بەڵگەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان خاوەن میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتووه‌."

دوێنێ چوارشەممە، دیار كوردە رۆژنامه‌نووس و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو، لە ڕێوڕەسمێكدا خەڵاتی نایابترین پەیامنێری بیانی لە ئەمریکا وەرگرت.

 

دەقی پیرۆزباییەكەی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌نووس دیار کورده‌:

به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامه‌نووسی بەتوانا و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو له‌ واشنتۆن (دیار کوردە) دەکەم، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (کۆمەڵەی پەیامنێرانی میدیای بیانی لە وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا)، وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی له‌و وڵاته‌.

هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هاوکارانی و هەموو ڕ‌ۆژنامه‌نووسانی کوردستان دەکەم. ئەم خەڵاتکردنه‌ بەڵگەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان خاوەن میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتووه‌. شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ین و مایه‌ی ڕێز و پێزانین و ده‌ستخۆشیین.

هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2024/12/5

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین