سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد، لە دیدارەکەدا پیرۆزبایى حەفتا و دووەمین ساڵیادى دامەزراندنى لێکردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ كانوونى يەکەم/2024) سەرۆک مەسعوود بارزانى پێشوازى لە سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتان دەکات، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک مەسعوود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.

لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.

ڕۆلی گرنگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین