تووشى ژانه‌سه‌رت ده‌كه‌ن رەنگاورەنگ

ئه‌م خۆراكانه‌

ئاماده‌کردنی: لاڤین عومەر حه‌مە

سیستەمی خۆراکی تەندروست، تەنیا بۆ رێگرتن له‌ زیادبوونی کێش نییە، بەڵکو پەیوەندی تەواوی بە جەستەوە هەیە. چونكه‌ هه‌ندێك له‌ خواردن هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ بڕى گونجا و كاتى گونجاو نه‌خورێن ئه‌وا ئازار به‌ ئه‌ندامێكى دیاریكراوى جه‌سته‌ ده‌گه‌ینن.

له‌وانه‌ هه‌ندێك خواردن هه‌ن ژانه‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئیتر وازیان لێبهێنین وهه‌رگیز نه‌یانخۆین، بەڵکو دەبێت هاوسەنگییان بپارێزین، خواردنه‌كانیش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

مۆز و ئەڤۆگادۆ: دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بەرزو سوودێکی باشی هەیە، بەڵام بڕێکی زۆر ماددەی نیتراتی تێدایە، کە دەبێتە هۆی سەرئێشە.

شوکوڵاتە و ئەو خۆراکانەی کە کاکاوی زۆرە: ڕاستە پێکهاتەی خۆراکی بەسوودە، بەڵام چالاکی خوێنبەرەکان خاو دەکاتەوەو دەبێتە هۆی سەرئێشە.

پەنیرو جۆرەکانی: بەهەمان شێوە ڕێژەی ماددەی تیرامین زیاد دەکات و تووشی ئازاری سەرت دەکات.

گۆشتی قوتووکراوەکان یا ساردەکان: ڕێژەی زۆر ماددەی نیترات و نیتریتی تێدایە، کە دەبێتە هۆی سەرئێشە.

ئەو خواردنانەی کە خومرەو گلوتینیان تێدایه‌: وەک نان و پسکویت و جۆرەکانی، ئەگەری تووش بوون زیاد دەکات.

باینجان: بۆ هەندێک کەس مایه‌ى تووشبوونى ژانه‌سه‌ره‌، بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی نیترات کە تێیدا هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین