پارتی و یەكێتی لە ئاستی باڵا كۆدەبنەوە کوردستانی

نوچە نێت

هەردوو لیژنەی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نییشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی سبەی كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونی یەکەمی/2024) سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی سێشەممە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە، ئەجێندای کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی دەبێت کە بریتین لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

بە گوێرەی وتەکانی سەعدی پیرە ئامانجی کۆبوونەوەکەی گەڕی دووەمی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی بەیانی نێوان پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی باڵادا بێت، لە كۆبوونەوەیەكی یەكەمی هەردوولا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ڕاگەیێندراوێكدا كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی ناوبردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین