سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه
نوچە نێت
بەیانی ڕۆژی یەكشەممە (22/كانوونی یەكەم/2024) سەركۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، "په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منیى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگیرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش"، تاوتوێ كران.
.jpg)
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیرى و هاوكاریى ئیتاڵیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، "به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاریكاریى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا جه‌ختى كرده‌وه كه "وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگیرى و هاوكاریییهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا هه‌ردوولا باسیان "له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و هاوڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێویست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment