گۆڕێكی بە كۆمەڵی كورد لە سەماوە دۆزرایەوە کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی یەکشەممە (2024-12-22) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە لە ناوچەی سەماوە لە عێراق، گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە، کە ئێسکوپروسکی نزیکەی (50) ژن و منداڵی کوردی تێدایە، بەگوێرەی ئاسەوارەکانی سەر جەستەیان هەموویان پێش ئەوەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا بشاردرێنەوە گوللـەیان لێ دراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان گۆڕە بەکۆمەڵەکە، دەکەوێتە ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە، (130) کیلمەتر لە ناوەندی پارێزگای سەماوە دوورە.

هاوكات دیمەنەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکە زۆر کاریگەرن؛ پاشماوەی ئێسکوپروسکی ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت، کە باوەشیان بە منداڵەکانیاندا داوە، پێش ئەوەی بکوژرین و لەو بیابانە دوورەدەستەدا بشاردرێنەوە. گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە شوێنێکی ئەوەندە دوورە، کە دەبێت (18) کیلۆمەتر رێبکەیت تاوەکو دەگەیتە رێگەیەکی قیر، لەو رێگەیەشەوە 40) کیلۆمەتری دیکە بڕۆیت ئینجا دەگەیتە یەک، دوو ماڵی گوندێک.

تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی چەند هاووڵاتی لەنێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا شاردراونەتەوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی (50) ژن و منداڵ بن، ئێستا تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەستەی شەهیدانی عێراق دەستیان کردووە بە کارکردنن بۆ دەرهێنانی ئێسکوپروسکەکان و تۆمارکردنی بەڵگەکان.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵدانەوەی دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین