لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی باوكی دەستگیركرا کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كەسێك دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوکی".

ڕۆژی شەممە (28/کانوونی یەکەم/2024) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی باوکی، شەوی ڕابردوو لە سلیمانی تاوانەکەی ئەنجام دابوو.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە".

هەروەها پۆلیسی سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە، هێزەكانیانیان دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجام درابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە ئێستادا تۆمەتبار (م، م، ع لەدایكبووی 2002) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین