پەرلەمان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆیەکى کراوەى ئەندامانى پەرلەمان لەسەر پاراستنى ئاشتیى کۆمەڵایەتى و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.

ئەنجامدانى ئەو گفتوگۆکراوەیە لەسەرە پاراستنى ئاشتى و ڕێزگرتن لە بەها پیرۆزە، کە لە چەند ڕۆژى ڕابردووسەماکردنى دوو گەنج لەبەردەم کافتریایەکى سلێمانى و بەرزکردنەوەى کاغەزێک لە لایەن کچێکەوە لە هەولێر کە لەسەرى نووسرابوو باوەش بەخۆراییە.

بۆ دانیشتنەکەى ئەمڕۆ (27-4-2021)، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى پەرلەمانى کوردستان دا هاتووە، بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)، بەناوى پاراستنى ئاشتیى کۆمەڵایەتى و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین