سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەريی عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەريی عێراق، کۆبووەوە، لە دیدارێک گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13/کانوونى دووەم /2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييه‌وه‌ و گرنگيی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵاتدا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ سەرۆکى هەرێم سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له‌ پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ستايشى كار و ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد. هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له‌ دابينكردنى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
لای خۆیەوە، دادوەر فایەق زێدان جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین