سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان لە‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌ممار حه‌كيم كۆبووه‌وه
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (13/کانوونى دووەم /2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گرنگيی بەهێزکردنی تێگەیشتنی نیشتمانيى نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێویستيی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەشداريی هەموو پێکهاتەکانی وڵات لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات‌دا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگيى پابەنديى بە دەستووره‌وه وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان پێکهاتەکانی وڵات‌دا.
هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی بەردەم وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو کە پشتگیريی سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بکات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه كرد و جەختیان لە بره‌ودان به هاريكارى و هەماهەنگيی هاوبەشى لايه‌نه سياسييه‌كان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی، به‌سه‌ر وڵاته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment