سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ دەكەن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکی بەڕێوەچوو، كە تێیدا "پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان" تاوتوێكرا.

ڕۆژی سێشەممە (14/كانوونی دووەم/2025) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکی، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "لایەنی هەرێمی کوردستان کە لە ژمارەیەک بەرپرس و پەیوەندیداران لە سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە پێکهاتبوو، لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ كێڤن لێیهى، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان، تاوتوێ کرد."

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، "لە تەوەری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرانەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە"، کرایەوە.

هەروەها دەشڵێت، دۆخی گشتیی ناوچەکە، پێشهات و ڕووداوەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین