زه‌ریف بۆ سه‌رۆك بارزانى : سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران بایەخێكی تایبەتی هەیە
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى نیسان، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و له یه‌كه‌م دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه. باره‌گاى بارزانى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، "لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە".
دوێنێ دووشه‌ممه 26ى نیسان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق كۆبووه‌وه و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆیش گه‌یشته هه‌ولێر بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕێگەكان بۆ گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.
ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment