كۆنسوڵى گشتیى فه‌ڵه‌ستین سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
نوچە نێت
به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه، پێشوازیى له باڵیۆز نه‌زمى حزوورى، كونسوڵى گشتیى فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونەوەكەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى حزوورى-ی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه حزوورى، "سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستینى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، ئاگربه‌ست له غه‌ززه و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment