سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا كۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

بارەگای بارزانی ڕایدەگەیێنێت، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا كۆبووەوە و جەختی لە یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان كردەوە.

ڕۆژی سێشەممە (21/كانوونی دووەم/2025) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت، "بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا و سەردانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ لای سەرۆک بارزانی" تاوتوێ کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەروەك لە ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی هاتووە، سەرۆک بارزانی جەختی "لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا" کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین