سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا كرد
نوچە نێت
به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، "هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لاى خۆیه‌وه كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا، "خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خێكى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بدات."
هەروەها دەشڵێت، گرنگترین بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش"، ته‌وه‌رێکى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment