سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (21/كانوونی دووەم/2025) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆ بووەوە.
حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى "بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی."
لەو كۆبوونەوەیەدا هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد. .
سەبارەت پەیوەندییە دوو لایەنەكان، هەردوولا هاوڕا بوون "لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment