سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا کرد، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ كونسوڵى گشتیى هۆڵه‌ندا نیشان دا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (22/کانوونی دووەم/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئا‌دریان ئاسلشتاین، كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2025/1/22) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئا‌دریان ئاسلشتاین، كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هیواى خواست بتوانێت له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى و له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا بدات.

ئه‌و بوار و كه‌رتانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین