سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەكات
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23/کانوونی دووەم/2025) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى ياوه‌رى کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌كدا، "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووەشە، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له بواره‌كانى سه‌ربازى و سياسى و مرۆييدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
هەروەها لاى خۆيه‌وه ليندنه‌ر، سه‌رساميى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداريى هاووڵاتييان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بيروڕاى گۆڕييه‌وه.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگیێندراوەکە دەشڵێت لە دیدارەکە، ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment