سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانیا ده‌كات
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (22/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا له بواره‌كانى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆیی‌دا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
لیندنه‌ر لاى خۆیه‌وه، "سه‌رسامیى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداریى هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بیروڕاى گۆڕییه‌وه."
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە. هه‌ردوولا داكۆكییان "له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و هاریكاریى هه‌موو لایه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر كرده‌وه."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment