مەسرور بارزانی بانگهێشتی دیمەشق دەكرێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی داڤۆس،  لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و بە فەرمی مەسرور بارزانی بانگهێشتی دیمەشق كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/كانوونی دووەم/2025) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا."

وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی "دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە "کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت."

وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی دیمەشق کرد و گوتی "هیوادارین کە لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین."

هەروەها سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە "پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا."

لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا هاوڕابوون "لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پیکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد."

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین