حکومەتی هەرێم پێشنیارێکى حکومەتى عێراق رەت دەکاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/كانوونى دووەم/2025) پێشەوا هەوارى گوتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، 
ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لەلایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لە هەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە بە شێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە ، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین. بۆیە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتووین، بخرێتە دەنگدانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین