سەرۆكی هەرێمی كوردستان: د. ده‌شتى دزه‌یى ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى پزیشكى و ئه‌كادیمى به‌سه‌ر برد کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (25/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. ده‌شتى دزه‌یى پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردە و دەڵێت، "د. ده‌شتى دزه‌یى، وه‌ك پزیشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى پزیشكى و ئه‌كادیمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى دیارى له‌ كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه."

 

دەقی پرسەنامەكەی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزه‌یى:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. ده‌شتى دزه‌یى، پزیشكى به‌توانا و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ولێر، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێیان و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

د. ده‌شتى دزه‌یى، وه‌ك پزیشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى پزیشكى و ئه‌كادیمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى دیارى له‌ كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه‌، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ پشتیوانى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه‌ و خزمه‌تى به‌ شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌. گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/1/25

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین