سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵیۆزى نوێى هیندستان كرد کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی سیشەممە (28/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی سوومێن باكچى، باڵیۆزى نوێى هیندستان له‌ عێراق كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان "پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌."

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى نوێى هیندستان، "وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵی به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌ڕوانێت."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، دۆخى گشتیی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو كه‌ كونسوڵى گشتیى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، ئاماده‌ى بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین