کۆشکی ئیلیزێی رایگەیێندراوێکى لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن بڵاوکردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (31/ كانوونى دووەم/ 2025) كۆشکى ئیلیزێ راگەیێندراوێکى لەسەر ناوەرۆکى گفتوگۆکانى سەرۆکى فەرەنسا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، سەرۆک کۆمار دووبارە داوای جێبەجێکردنی راگواستنێکی سیاسیی دادپەروەرانەی کرد کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بگرێت و کوردەکانی سووریا دەبێت بە تەواوی لە دیالۆگی نیشتمانیدا بەشدارییان پێ بکرێت."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەکو کۆشکی ئیلیزێ باسی دەکات، ماکرۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە "فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە سەرکردایەتیی شەڕی دژی داعش دەکەن، بە رێزگرتنی تەواو لە سەروەری سووریا. ئەم پەیامانە لە لایەن فەرەنساوە دەگەیەنرێتە هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لە کۆنفرانسی سووریا کە لە (13)ى شوبات لە پاریس لەلایەن وەزارەتی ئەورووپا و کاروباری دەرەوە رێکدەخرێت."
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا باسی ئەوەش دەکات، لە میانەی ئەم گفتوگۆیەدا، هەردوو سەرۆک لە هاوڕابوون "کە پەیوەندییە تایبەتەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەبێت زیاتر بەهێز بکرێن، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا. هەروەها جەختیان لە پابەندبوونیان بە شێوازی کۆنفرانسی بەغدا کردەوە. سەرۆک کۆمار ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە سێیەم خولی ئەم کۆنفرانسە دەربڕی، کە دەکرێت لە ساڵی (2025) ببەسترێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment