لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى و یه‌كێتیى: ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان كراوە
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (چواری شوبات/2025) لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، "له میانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى لیژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى."
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان:
ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له هه‌ولێر، لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
له میانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى لیژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment