پلەی ژمارەیەك پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرزكرایەوە کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی پێشمەرگە پلەی زیاتر لە (8) هەزار پێشمەرگە و پلەداری سەر بە وەزارەتەكەی بەرزدەكاتەوە و دەڵێت، "بە پشتیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە؛ پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆیی."

ڕۆژی پێنجشەممە (شەشی شوبات/2025) بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (2307) لە بەرواری (6-2-2025) بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلولی ساڵی 2024، پلەکانیان بەرزکرایەوە.

وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێكدا دەڵێت، "لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە؛ پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆیی، لە پاڵ ئەوەشدا دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە:

بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (2307) لە بەرواری (6-2-2025) بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلولی ساڵی 2024، پلەکانیان بەرزکرایەوە.

بەم بۆنەوەیەوە وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکات.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی وەزیری پێشمەرگەیە:-

پیرۆزبایی لە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم. هیوادارم سەرکەوتووبن و بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاک و ئاڵا و خەڵکی کوردستان. 

لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە؛ پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆیی، لە پاڵ ئەوەشدا دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە.

لەگەڵ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە، پێویستە پێشمەرگە وەک هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیدا بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین