سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنشجەممە (13/شوبات/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆك بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی."

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرك و كاری لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە "كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین