سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "ستایشى پشتگیریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووریاش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
هەروەها ئورسولا، بۆچوونه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتى، به جێى بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵ و به‌شداریى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا كرد."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment