سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.

لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا "پەیوەندییەکانی بەحرەینیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها باسیان له‌ چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاریی دوولایه‌نه‌ لە بوارە هاوبەشەکاندا كرد."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر "گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچه‌كه‌دا کرد."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا لاى خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین "خواستى وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا."

هەروەها هەردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین