سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمه‌ریکا ده‌كاته‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) له چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئەمەریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا نیشان دا و جه‌ختیشى له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمه‌ریکادا كرده‌وه."
هەروەها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بانگهێشت كرد بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵاخانه‌ى نوێى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، ئه‌ویش خۆشحاڵیى به به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، وەزیر مارکۆ ڕۆبیۆ دووپاتى كرده‌وه كه "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك، به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و پابەندیی ئه‌مه‌ریكاى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریی له سەقامگیرییان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه هاوبەشەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و په‌ره‌پێدان."
هەروەها دەشڵێت، دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى سووریا و دۆخى كورد له‌و وڵاته، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment