سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆری ئەمهریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆدەبێتەوە
نوچە نێت
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئهمهریكا، چۆنیهتیى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانیهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئهمهریكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیهتیی نێودەوڵەتیدا، ههروهها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
لاى خۆیەوە، سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین "بهردهوامیى پشتگیریى ئهمهریكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment