سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ یەكشەممە (16/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی كۆنفڕانسی میونشن لەگەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەڵمانیا و چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبه‌شیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد."

هەروەها دەشڵێت، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ پاراستنی پێگه‌ و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له‌ سووریا کرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین