شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، "لە نزیکەوە هەڵوێستی رێزدار سەرۆك نێچیرڤان بارزانی (ـمان بینی) لەبارەی پێشخستنی پرۆسەی چارەسەری، هەروەها بۆ پێشکەوتنی پرسی کورد. ئەو (نێچیرڤان بارزانی) خاوەنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی بوو."

ئەمڕۆ دووشەممە (17/شوبات/2025) کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) بەناوی شاندی ئیمراڵی لە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "شاندەکەی ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ نێچریڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی زۆر بە دڵخۆشی و برایانەمان کرد. سڵاو و خۆشەویستیی بەڕێز ئۆجەلانمان بە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند و پەیامی ئەو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریمان گەیاندە رێزدار نێچیرڤان بارزانی."

هاوسەرۆکی دەبەپە گووتیشی، "رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی پشتگیرییێکی گەورەی ئەو پرۆسەیە دەکات، ئێمەش دەتوانین ئەوە بڵێین؛ هەموو سەرۆک و حیزبەکانی کورد خاوەن هەڵوێست و باوەڕن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی پێشبکەوێت. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەو پشتگیرییەی رێزدار نێچیرڤان بارزانین و سوپاسی دەکەین، سڵاومان بۆ گەلی خۆمان لە باشووری کوردستان هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین