ماسکى ئاسان بۆ رەشی ژێر چاو رەنگاورەنگ

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومه‌ر

زۆربەی ئافرەتان کێشەی پەڵەی ژێر چاو، یاخود رەشی ژێر چاویان هەیە و بەدەستییەوە دەناڵێنن. ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندوێتى، یاخود کەمخەویی هه‌ندێك جاریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خه‌وتن ئه‌و كێشه‌یه‌ دروست ده‌كات.

بۆیە ئێمە سێ کرداری ئاسان دەخینە بەردەستی ئێوەی خانمان . کە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو نامێنێت و بەڵکو چاوتان گەشتر و لە رەشی ژیر چاویش رزگارتان دەبێت.

رێگاكانیش ئه‌مانه‌ن:

سەهۆڵ: بۆ ماوەی ٢٠ خوولەک یان زیاتر لەسەر چاو دادەنرێت، پێستی ژێر چاو لەگەڵ پشتە چاو توند دەکات و لە هەمان کاتدا لە ماندووبوون دەیپارێزێت.

خەیار: بەهۆی ئەوەی ێژەیەکی باش ڤیتامین K تێدایە لەگەڵ لینجە ماددەیەکی ئاویی، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خوولەک لەسەر چاوەکان دادەنرێت رەشی ژێر چاو ناهێڵێت.

چای سەفەری: زۆربەمان چای سەفەری دەخۆینەوە، بەڵام وا باشترە بەر لەفرێدانی سوودی لێ ببینین و لە دوای بەکارهێنانی لەسەر چاوەکان دایبنێن تاوەکو چاو لە هەڵئاوسان بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین