سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی بەریتانیا دەکات کوردستانی

نوچە نێت

نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (23/شوبات/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێزی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکی تازه‌یدا بۆ خواست."

لاى خۆیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا "سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بواره‌کاندا کردەوە."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو که‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین