سەرۆک بارزانى پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى ئەمەریکى و کلدانى دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (24/ شوباتی 2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قووڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەردەم جەختی لەوە كردووەتەوە كە كریستیانەكان لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن. داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانی داواكاریی و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن و پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment