سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (3/شوبات/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز مستەفا ئوزچەلیك سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان و بەڕێز بایرام بۆزیەل سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و بەڕێز دۆزگین كاپلان سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و مەسعود تەك جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و بەڕێز محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەكان.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە."
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کرا، و سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment