سەرۆکى حکومەتى لە ساڵیادى راپەڕین پەیامێکى بڵاوکردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى ئادارى/ 2025) لە ساڵیادى راپەڕینى خەڵکى کوردستان سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، “یەكێك لە سەروەرییە مەزنەكانی گەلی كوردستان، كە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی كوردستانە كە سەرجەم پێكهاتەكانی گەلەكەمان بەشداریان تێیدا كرد و لە ئەنجامی یەكڕیزی و یەكگرتوویی گەلی كوردستان و هێز و لایەنە كوردستانییەكان."
پەیامی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕین
لە ( 34 )مین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵكی كوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت كوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەكان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم.
یەكێك لە سەروەرییە مەزنەكانی گەلی كوردستان، كە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی كوردستانە كە سەرجەم پێكهاتەكانی گەلەكەمان بەشداریان تێیدا كرد و لە ئەنجامی یەكڕیزی و یەكگرتوویی گەلی كوردستان و هێز و لایەنە كوردستانییەكان، توانرا هەرێمی كوردستان لە ستەم و داگیركاری ئازاد بكرێت و لە ئەنجامی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتییشەوە، پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتنە ئاراوە .
ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕاپەڕینە مەزن و شكۆدارە دەكەینەوە، لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە یەكڕیزی و هاوهەڵوێستییە لە سەر داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووریی و دامەزراوە یاسایی و شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو دەسكەوتانەی بە هۆی خەبات و قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی گەشی شەهیدە سەربەرزەكانمان بەدەستمان هێناون ، كە مەحاڵە خەڵكی كوردستان، لە ژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەكدا، دەستبەرداری مافە ڕەواكانی ببێت.
شكۆدار بێت ساڵیای ڕاپەڕینی ئاداری 1991 .
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین و گشت شەهیدانی كوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment