سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (پێنجی ئادار/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستێین كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكوی بارەگای بارزانی دا هاتووە، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا "پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و دەستەبەركردنی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان هەبوو و، وێڕای ئاماژەدان بە پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان ئامادەیی وڵاتەكەشی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبوار جۆراوجۆرەكان بە تایبەتی بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پاراستنی ژینگە."
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی هۆڵەندای كرد "كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە و پێزانینی بۆ هێزە سەربازییەكانی هۆڵەندا هەبوو كە لەشەڕی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە و جەختیشی لە فراوانكردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی هۆڵەندا كردەوە."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سووریا و هەروەها هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەوەی پێمان بكرێ بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا ئەنجامی دەدەین."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment