سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە مستەفا کازمى دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازى لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/ئادار/2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە مستەفا کازمى کرد، لەو دیدارەدا هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین